تورکیا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی گەشت بۆ عێراق ناکەن

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی عێراق نەکەن، ئامۆژگاریی ئەو هاووڵاتییانەی تورکیاشی کردووە، کە ئێستا لە عێراق دەژین، ئاگاداری خۆیان بن و لە ناوچە قەرەباڵغەکان دوور بکەونەوە.

لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هاووڵاتییانی وڵاتەکەی ئاگادار دەکاتەوە خۆیان لە گەشتکردن بۆ بەغدا و ئەو شارانەی دیکەی عێراق بپارێزن، کە خۆپیشاندان و توندوتیژییان تێدا رووداوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئامۆژگاریی ئەو هاووڵاتییانەی تورکیاشی کردووە، کە ئێستا لە عێراق دەژین، ئاگاداری خۆیان بن و لە ناوچە قەرەباڵغەکان دوور بکەونەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا چەند ژمارەیەکی تەلەفۆنی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی وڵاتەکەی لە عێراق بڵاوکردووەتەوە و داوای لە هاووڵاتییانی کردووە لەکاتی پێویست، پەیوەندیی بە بەرپرسانی وڵاتەکەیانەوە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە بەغدا و شارەکانی دیکەوە چەندین خۆپیشاندەر کوژرا و بریندار بوون و قەدەغەی هاتوچۆی لە بەغدا راگەیەندراوە


AM:09:55:03/10/2019