ڤیدیۆیەکی ئەمشەوی خۆپیشاندانەکانی ساحەی تەحریر لەبەغدا

سەرباری قەدەغەکردنی هاتوچۆ و بلآوەپیکردنی هێزێکی زۆر بە شەقام و شوێنە گشتییەکانی بەغدای پایتەخت، بەلآم ئەمشەویش خۆپیشاندان لە مەیدانی تەحریر و جەندان شوێنی دی بەردەوامە.

 

لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت کە حکومەت نەیتوانیووە خۆپیشاندانەکان کۆنترۆڵ بکات، پێشبینیش دەکرێت کە سبەی هەینییەو خەڵکی عێراق میژوویەکی لەگەڵ خۆپیشاندان هەیە لە رۆژی هەینیدا، خۆپیشاندانی گەورە سازبکرێت.

 

لە دوو رۆژی رابردوودا ژمارەی کوژراوەکان لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان گەیشتۆتە زیاتر لە ٣٠ کوژراو نزیکەی ١٥٠٠ برینداری سووک و قورس.

 

 



PM:11:27:03/10/2019