محەمەد حەلبووسی: دەبێت چاکسازی ڕیشەی بکرێت


ئەمشەو هەینی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دەبێت چاکسازی ڕیشەی بکرێت و ماڵ و موڵکی گشتی و تایبەتی بپارێزرێت".

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتیشی" داوا لە سەرۆک وەزیران دەکەم لێکۆڵینەوە لەڕووداوی تەقەکردنەکان بکات، نابێت لێکۆڵینەوەی گەندڵی تەنیا فەرمانبەران بگرێتەوە".

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆمەڵێک بەڵێنی بە خۆپیشاندەران دا و دەڵێت" دەست دەکەین بەدروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێ بوون و خانوو دابەش دەکەین بەبێ بەرامبەر بەسەر هاوڵاتیاندا، لە کەرتی نیشتەجێکردن دەست دەکەین بەوەبەرهێنان و هەلی کار بۆ خەڵکی خۆمان دروست دەبێت".
 


PM:09:32:04/10/2019