خۆپیشاندان لە سەدرو زەعفەرانییەو شوعلەو عامل دەستیپێکرد
دوای داوای دەستلەکاركێشانەوەی حکومەت لەلایەن مەقتەداوە

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر و فراکسیۆنەکەی " سائیروون " داوای دەستلەکارێكیشانەوەی ئەم کابینەیەو هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد، هەر ئەمشەو خۆپیشاندان لە گەڕەکە شیعەکانی بەغدا بەفراوانی دەستیپێکردەوە.

 

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەمشەو خۆپیشاندان لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی فراوان دەستیپێکرد لە گەڕەکەکانی مەدینە سەدر و زەعفەرانییەو شوعلەو حەی عامل دەستیپێکرد.

 

ماوەی چوار رۆژە خۆپیشاندان لە بەغداو ژمارەیەک شاری باشووری عێراق بەردەوامەو لەئەنجامدا نزیکەی ٥٥ کەس کوژران لە هاولآتی و هێزە ئەمنییەکان و نزیکەی ١٥٠٠ کەس برینداربوون، موقتەدا و عەبادی کە پشتگیری سەرەکی متمانەدان بوون بە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، ئەمڕۆ داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەو کابینەیەیان کرد. 



PM:11:31:04/10/2019