شاسوار عەبدولواحید بە سەرۆکی نەوەی نوێ هەڵبژێردرایەوە

ئەمرۆ لە کۆنگرەی گشتی نەوەی نوێ کە لە سلێمانی سازکرا، سەرلەنوێ شاسوار عەبدولواحید دامەرزێنەری ئەو حیزبە، بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی هەڵبژێردراو لە وتەیەکدا رایگەیاند" هەر کەس دەیەوێت کوردستان بەرەو پێش بچێت، دەبێت کۆڵنەدەرو پشوو درێژبێت".

سەرۆکی نەوەی نوێ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان پلەو پۆست و ئیمتیازات فریاویان نادات و هەر پلەیەکیش وەرگرن لە خزمەتی خەڵکدا دەبێت.

تا ئێستا رانەگەیەندراوە، کە کۆنگرە دەستەی سەرۆکایەتی نوێی هەڵبژاردووە، یان هەر سەرۆکی حیزبەکەی هەڵبژاردووە، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە نەکراوە، کە چەند ئەندام و چۆن بەشداربوون لە کۆنگرەدا.

نەوەی نوێ ٢٠١٨ دامەزرا، لە هەڵبژاردنی پەرلەمای کوردستان ٨ کورسی بەدەستهێنا، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش توانی ٤ کورسی بەدەستبهێنێت. 

 


PM:02:25:05/10/2019