هێزێکی چەکدار هەڵدەکوتنە سەر کەناڵێ NRT عەرەبی

ئەمشەو ٥ی تشرینی یەکەم ژمارەیەک چەکدار چوونە سەر کەناڵی NRTعەرەبی لە بەغداو پەخشەکەیان راگرت.

 

NRT لە زاری پەیامنێرێکیەوە لە بەغدا بلآویکردەوە ئەمشەو هێزێکی چەکدار چوونەتە سەر کەناڵەکەیان لەبەغداو پەخشەکەیان راگرتووە.

 

ئەو میدیایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەلوپەلی میدیاکاران و کەناڵەکەشیان بردووە.

 

کەناڵی NRT عەرەبی جەند رۆژێکە بەرنامەکانی تەرخانکردووە بۆ خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی باشووری و رووپێووی مەیدانی خۆپیشاندانەکان دەکات.

 

هەروەها پێش ئەم کەناڵەش ژمارەیەک چەکداری دی هەڵیانکوتایە سەر کەناڵی " دیجلە "و پەخشەکەیان راگرت.

 

ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەو چەکدارانە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بن. 

 



PM:11:43:05/10/2019