فەرەنسا بەردەوام دەبێت لەگەڵ هەسەدە بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر

ئیدوارد فلیپ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پێشینەی کارەکانی پاریس روبەڕوبونەوەی تیرۆرە بە هاوکاری هەسەدە.


ئیدوارد فلیپ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا لە بەردەم ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند؛ جەنگی دژ بە داعش کۆتایی نەهاتوە و فەرەنسا بەردەوامە لەو جەنگە بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).


هەروەک سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا رەخنەی لە دودڵی ئەمەریکا گرتوە سەبارەت بە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و، داوا دەکات واشنتۆن هەڵوێستی رون و ئاشکرای هەبێت بۆ هاوبەشەکانی.
 


AM:12:12:09/10/2019