سۆران عومەر نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت دەکات

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی كۆمەڵ لە بڵاوكراوەیەكیدا سەبارەت بە دۆخی باكور و رۆژهەڵاتی فورات پەیامێكی ئاراستەی سەرۆكی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و دەڵێت"چەكدار بنێرنە رۆژئاڤا و گەمارۆ لەسەر كوردانی باكوور لابدەن".

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسۆنی کۆمەڵ لەواڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام ڕایگەیاند" گەر بەجدی دەتانەوێت شتێک بۆ کوردانی ڕۆژئاوا و باکوور بکەن، پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوا ٨ هەزار چەکدارن بیاننێرنەوە بۆ ڕۆژئاوا بۆ بەرگری، ئەگەر دژی ئەزموونی ڕۆژئاواشن بۆچی ئەمەتان کردووە؟، ١٢ هەزار کوردی باکوور لە کەمپی مەخموور گەمارۆی ئێوەیان لەسەرە گەمارۆکە لابدەن".

هاوکات هەر لە پەیامەکەیدا ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ماوەی چەند ساڵێکە ٨ هەزار کوردی ڕۆژئاوا بەناوی پێشمەرگەی ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان خراونەتە سەر هێزەکانی زێرەڤانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ، مەشقیان پێکراوە، هەموو ئەمانە خەڵکی ڕۆژئاوان، پێویستە ئەمڕۆ ئەو پێشمەرگانەی ڕۆژئاوا بگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان تاکو بەرگری لە ڕۆژئاوا بکەن.

سۆران عومەر دەشڵێت: ئەمە هەڵوێستێکی گرنگی کردارییەو پێویسترین کاتە بۆ گەڕانەوەی ئەو پێشمەرگانەی ڕۆژ، ئەگەر نا ئێوە ئەو پێشمەرگانەتان بۆچییە؟
کە چەندین ساڵە مەشقیان پێدەکرێ و مووچە وەردەگرن، سنوری سێماڵکایان بۆ بکەنەوە و دەربازی ڕۆژئاوا بکرێن بۆ بەرگری.

بەرپرسەکەی كۆمەڵی ئیسلامی ڕاشیدەگەیەنێت: ئەو کوردانەی باکوور کە ئاوارە و پەناهێندەن لە باشوور ژمارەیان ١٢ هەزار کەسە، ماوەی چەند مانگێکە گەمارۆیان خراوەتە سەر لە دۆخێکی مرۆی زۆر خراپدان تکایە ئەو گەمارۆیان لەسەر لابدەن ئەگەر خەمی کوردانی باورمانە.


سۆران عومەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی

١١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ 

 


PM:07:28:11/10/2019