لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك دۆشاوی خورمادا ده‌گرن
قایمقامیه‌تى سلێمانى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت، له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی له‌ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ١٦ ته‌نه‌كه دۆشاوی خورما له جۆری "ئەمەل"دا گیراوە".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامییەتی سلێمانی ئەوەشخراوەتەڕوو: نموونەی دۆشاوه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه بۆ پشكنین ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی سلێمانی كراوه، ده‌ركه‌وتووه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی عێراقی به‌رهه‌م نه‌هێنراوه و فرۆشتنی ڕێگه‌پێدراو نییه، له‌به‌رئه‌وه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی له‌ناوبردنی قایمقامیه‌ت، ته‌واوی ئه‌و دۆشاوه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناو ده‌برێت، هەروەها خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
PM:02:36:12/10/2019