ئەردۆغان سنوری ئۆپەراسیۆنەكەی دیاریكرد

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا سنوری ئۆپەراسیۆنی وڵاتەكەی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دیاریكرد و ڕایگەیاند "بە قوڵایی 30-35 كیلۆمەتر لەنێو خاكی سووریا دەبێت".

ئەمڕۆ  یەكشەممە، ئەردۆغان لە وتارێكدا رایگەیاند "سەرێ كانی كۆنترۆڵكرا و گرێ سپی گەمارۆدراوە، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی خەڵكی سڤیل نەبنە قوربانی و یەكپارچەیی خاكی سووریا لەبەرچاو دەگرین".

هەروەها ئەردۆغان ڕەخنە ئامێزانە ڕوی كردە ترەمپ و وتی "ئێمە تێناگەین ئەمریكا پشتیوانی تیرۆریستان دەكات یان توركیا؟ ئەمریكا 30 هەزار بارهەڵگری چەكی بەو گرووپانە داوە و تیرۆریستان بە چەكی ئەمریكا رووبەڕووی ئێمە بوونەتەوە".

دەشڵێت "پێم سەیرە سەرۆكێك داوا بكات ئێمە لەگەڵ تیرۆرستان كۆببینەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ".


PM:03:28:13/10/2019