سوودەکانی هەنار بۆ تەندروستی


هەنار یەکێکە لە و میوانەی کە لە وەرزی پایزدا پێ دەگات و میوەیەکە لە ناوچەگەرمەکان و کوێستانەکان دەڕووێت لە ڕێگەی قەڵەم و ڕەگەوە چەندین سودی هەیە کە لە ١٠ خاڵدا ڕۆنکراوەتەوە. 


سودی بۆ ڕوبەروبونەوەی شێرپەنجە: خواردنی هەنار بەرگریەکی بەهێز دروست دەکات بۆ لەناو بردنی خانەکانی شێرپەنجە لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی دا لە ساڵی ٢٠١٢ ئەوە ڕوون بوتەوە کە هەنار دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەکانی شێرپەنجە. 

بۆ ژنانی سک پڕ : خواردنی هەنار لەلایەن ژنانی سک پڕوە دەبێتە هۆی دروستکردنی تەواوی ئۆکسجین بۆ کۆرپەو هەنار دەوڵەمەندە بەچەند ڤیتامینێک بۆ دایکی سک پڕ. 

بەسودە بۆ ئێسک : سودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو نەخۆشیانەی توشی ئێسک دەبنەوە بەتایبەتی ئەو کەسانەی لەتەمەنی پیریدا توشی نەخۆشی ئێسک دەبن. 

هەنار ناهێڵێت توشی نەخۆشی لەبیرچونەوە ببیت: لە لێکوڵینەوەیەک لە زانکۆی لیما لیندای ئەمریکی ئەوەی دۆزیەوە کە شەربەتی هەنار بەرگری دژی نەخۆشی لە بیرچونەوە دەوەستێتەوە. 

سودی هەنار بۆ پەستانی خۆین : خواردنی ٥٠٠ ملم ڕۆژانە بۆ ماوەی مانگێک دەبێتە هۆی ئەوەی کەسە توشی پەستانی خۆین نەبێت ئەویش زانکوی مەلیکەی مارگریت لە سکۆتلەندا ئەو ڕاستیەی خستوتە ڕوو. 

چەوری خوین ناهێلێت: خواردنی شەربەتی هەنار دەبێتە هۆی لەناوبردنی چەوری خۆین بە یەکجاری ئەویش بە خواردنی بۆ ماوەیەک دکتۆر تۆماس کلینکی و پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دڵ لە ئەمریکا ئامۆژگاریمان دەکات بە خواردنی شەربەتی هەنار ئەوەشمان پێ دەڵێت شەربەتی هەنار خاڵیە لە شەکر. 

بۆ دابەزاندنی کێش بەسودە: خواردنی هەنار بەرگری ئەوە دروست دەکات کە کێشی لەشمان زیاد نەکات و کێش دادەگرێت تاکە خواردنی بە هێزە لە سوتانی چەوری بەتایبەتی چەوری ورگ لەم حاڵەتە دەبێت ڕۆژانە بخۆرێت. 

سودی هەنار بۆ شەکرە: لێکوڵینەوەیەکی ئیسرائیلی شەربەتی هەنار دەبێتە هۆی هۆی کەم بونەوەی نەخۆشی شەکرە و ئەوانەی هەنار دەخۆن کەمتر توشی ئەم نەخۆشیە ئەبن و چارەسەریشیان دەکات. 

سودی بۆ جگەر : هەنار سەرچاوەیەکی سەرەکیی ڤیتامین جی و پۆتاسیومە ئەویش دەبێته هۆی پاک بونەوەی جگەر و ریخۆڵەکان و کەم بونەوەی هەوای ناوسک. 

بەسودە بۆ بەهێزی سێکس: هەنار یەکێکە لەو میوانەی کە پاڵنەرو و هاوکاری سێکسە و ئارەزوی سێکس زیاد دەکات لای پیاوان و ژنان، ئەو کەسانەی بەردەوام هەنار دەخۆن، لە کاتی ئەنجامدانی سێکسدا پەستانی خۆینیان نزم دەمێنێتەوە، دکتۆر کریستوفەر فۆریست لە زانکۆی کالیفۆڕنیا دڵنیای دەکاتەوە شەربەتی هەنار لە سەدا ٥٠ی توانای سێکسی زیاد دەکات و ئەبێتە هۆی کەم بونەوە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجەی پڕۆستات. 
 


AM:09:27:14/10/2019