ئەردۆغان: لە هێرش بەردەوام دەبین
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاره‌كه‌یان هاته ده‌نگ و دەڵێت "ئه‌مه چه‌نده دژیه‌كه!".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی سوریایان له كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ركرد، ئێستا هه‌مان ئه‌و وڵاتانه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ناو كۆمكاره‌كه ده‌ده‌ن و سه‌رسامی خۆی له‌و هه‌ڵویسته‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی راگه‌یاند و گوتی: "ئه‌مه چه‌نده دژیه‌كه!!".
ئه‌ردوغان دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده داواشی لێ بكرێت، وڵاته‌كه‌ی له هێرشه‌كه‌ی بۆ بۆ سه‌ر باكووری سووریا پاشگه‌ز نابێته‌وه.
سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به پاساوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌چاوی خۆمان ئه‌و هاوكاریانه‌مان بینی كه پێشكه‌ش به رێكخراوی "یه‌په‌گه" كران و له 30 بارهه‌ڵگری پڕ له چه‌ك پێكهاتبوون".
وتیشی: له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كرده سه‌ربازییه‌كه‌یان له باكووری سووریا، تا ئێستا 700 گوللـه تۆپ ئاراسته‌ی خاكی توركیا كراون، به‌و هۆیه‌شه‌وه 18 كوژراو و 20 برینداریان هه‌یه.
ئه‌ردوغان جه‌ختی كرده‌وه، تا وڵاته‌كه‌ی ئه‌و ئامانجه نه‌پێكێت كه له پێناویدا له‌ناو خاكی سووریا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه، له كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی پاشگه‌ز نابێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:06:05:14/10/2019