کۆماری‌و دیموکراتیەکان کار بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیاری کشانەوەی ترامپ دەکەن

نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند" هەردوولا  كۆماری و دیموكراتەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە كێشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكە لە سووریا دەکەن".

 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە پیلۆسی رایگەیاند كە هەردوو پارتەكە پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ به‌ كشانه‌وه‌ی سوپای ئەمریكا له‌ باكووری سووریا ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

 


هەروەها ئاشكرای كرد كە تره‌مپ گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكردووه‌ تا هێرش بكاته‌ سه‌ر باكووری سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان).

 


نانسی پیلۆسی دەڵێت" پڕۆژه‌ی سزادانی توركیا گه‌ڵاڵه‌ ده‌كرێت و قورسترین سزای ئەنكەرا دەدەن".




PM:09:34:14/10/2019