ڤیدیۆ.. یاریزانێکی بەناوبانگی کورد پشتگیری خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی



کاروان ئەفراسیاب، کە یاریزانێکی کوردە و لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا پشتیوانی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت. 

کاروان ئەفراسیاب لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاو دەکاتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لە کۆتایی بردنەوەی یارییەکەی کاروان ئەفراسیاب هاوخەمی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت و پشتگیری لە خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا دەکات و لە کۆتایدا تیشێرتێک لەبەردەکات کە ئاڵای کوردستانی لەسەرەوە لەسەری نوسراوە ڕۆژئاوا پارێزراو دەبێت. 

کاروان ئەفراسیاب خەڵکی کوردستانە و لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە، یەکێکە لە یاریزانە بەناوبانگەکانی ڕاهێنەرانی بۆکسێن، لە ساڵی ٢٠١٣ ڕوودەکات هۆڵەکانی هونەرە بەرگرییەکان بۆ یاری بۆکسێن، ئەم یاریزانە بەزووی شوێن دەست و توانای بەهێزی جەستەی دەردەخات لە لایەن ڕاهێنەرەکەیەوە متمانەی پێدەدرێت و بەشداری پاڵەوانێتی ئەڵمانیا دەکات، ئەم یاریزانە کوردە بەهۆی ئاست بەرزییەوە بە "مەکینەی بێ هۆشکەر" ناسراوە. 
 



AM:10:59:15/10/2019