ئەمڕۆ سێ شەممە ١٥ی تشرینی یەکەم بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فراکسیۆنەکان وتاری خۆیان پێشکەشکرد، کە داواکارییەکانیان لە ١٢ خاڵی هاوبەشدا پەسەندکران.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا دید و روانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان دەخرێتەڕوو.
کۆبووکەی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکدایە رۆژانە گۆڕانکاری خێرا لەسەر ئاستی وڵاتان سەبارەت بە دۆخی سوریا کە کورد تێیدا بەشێکی سەرەکیە رودەدەن، لە دوا هەنگاویشدا و لەسەر بڕیارەکەی ترەمپ هەزار سەربازی ئەمریکی لە باکووری سوریا کشاونەتەوە، بەوەش کورد رێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ دیمەشقدا بۆ گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ رۆژئاوا کردووە کە هەسەدە بە "ناچاری و بۆ دورخستنەوەی گەلەکەمان لە کارەسات" ناویبردووە.
بڕیارەکەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پاڵپشتێکانیان بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بەم شێوەی خوارەوەیە:
١-په‌رله‌مانی كوردستان دژی ئه‌نجامدانی شه‌ڕه و پێویسته ته‌واوی كێشه‌كان به‌دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن.
2- وێڕای به‌تووندی ئیدانه‌كردنی له‌شكركێشی و به‌ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی سڤیل داواكارین له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌روماڵی هاولواَتیان و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان پارێزراوبن.
3-په‌رله‌مانی كوردستان له‌پێناو ئاسایش و ئاشتی و پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات گوشاره دیبلۆماسیه‌كانیان زیاتربكهن بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و شه‌ڕو له‌شكركێشیه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستاندا هه‌یه.
4- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌سپێرین تاوه‌كوو له‌چوارچێوه‌ی تواناكانی به‌هاوبه‌شی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئاماده‌سازیی ته‌واو بۆ پێشوازی له هاتنی ئاواره‌كان بكه‌ن.
5- داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند چڕٍتربكهنهوه بۆ پشتیوانیكردن له بژارده‌ی ئاشتیانه.
6- دا‌و له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین كه هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم بێت به‌دابینكردنی بودجه‌ی پێویست له ئه‌گه‌ری هاتنی ئاواره‌كان و دابینكردنی پێداویستی بۆیان.
7- داوا له‌سه‌رجه‌م كونسڵخانهكان و نوێنه‌ری وڵاتان ده‌كه‌ین كه حكومه‌ته‌كانیان له‌و دۆخه به‌وردی ئاگاداربكه‌نه‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای كوردستان.
8- په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوان و ئاواره‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش هاوبه‌ش ده‌بن.
9- په‌رله‌مانی كوردستان نیگه‌رانیه‌كی قوڵی هه‌یه كه ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی مه‌ترسی و به‌تاڵانبردن و گۆڕینی دیمۆگرافیا له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا دووباره بكرێته‌وه.
10- گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه مافی خۆیانه له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ری دۆخی سوریای دوای شه‌ڕ, مافی نه‌ته‌وه‌یی و هاوڵاتیبوون و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له ئه‌رك و مافیان له‌ده‌ستووری نوێی سوریا و شێوه‌ی حكومڕانی بچه‌سپێت.
11-په‌رله‌مانی كوردستان دا‌و اله سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات دیالۆگی ئاشتی ده‌ستپێبكه‌ن و لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌نه‌وه.
12- په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و ڕاستیه ڕادهێشێت كه كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه, ههموودهستكهوتهكانی شكاندنی داعش له‌ناوده‌بات و جارێكی‌تر مه‌ترسی درووستبوونه‌وه‌ی تیرۆر درووستده‌كات.
له‌كۆتایی دانیشتنه‌كه‌شدا په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆی ٩٧ئهندام په‌رله‌مانی ئاماده‌بوو به ده‌نگی ٩٦ئهندامانی په‌رله‌مان بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد.