ئەمشەو چوارشەممە فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" ئەنقەرە هەمو جۆرە چەكێك لە سەرێ كانی بەكاردەهێنێـت و سەرجەم پەیمانە نێودەوڵەتیەكانی شكاندووە".
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە ڕایدەگەیەنێت: توركیا لە هێرشەكانیدا بۆ سەرێ كانێ، سەرجەم جۆرە جیاوازەكانی چەك بەكاردەهێنێت، بەشێوەیەك هەموو پەیمانە نێودەوڵەتیەكان دەشكێنێت، بەڵام ئەو هێرشە بەردەوامانەی توركیا و پاشكۆكانی، نەیتوانیوە ویست و خواستی بەهێزی بەرگری گەلە شۆڕشگێرەكەمان بشكێنیت.
لەڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت: زۆرترین زیان بەر خەڵکی سڤیل کەوتووە، ئەمریکا هەڵوێستی لاوەزە و پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: بێدەنگی جیهان دەبێتە پاڵنەری ئەردۆغان بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی، كە پێشتریش بە هەمانشێوە ئەنجامیداوە لە عەفرین و سەرجەم ئەو ناوچانەی توركیای توند دەستیبەسەرداگرتوون.