بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی: ڕووداوی گیان لەدەستدانی هەردوو ڕۆژنامەنووس و منداڵەکەیان خۆکوژییە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ئامانج بابانی خۆی و خێزانەكەی كوشتووە".


بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بە میدیاکانی "یەکێتی" راگەیاند" رووداوی كوژرانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری لەگەڵ منداڵەكەیان خۆكوژی بووە".

 

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: كە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە گومانی زاڵ ئەوەیە تەقەكردنەكە خۆكردەیی بووبێت لەلایەن ئامانج بابانییەوە، سەرەتا هاوسەرەكەی كوشتووە كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە و پاشان منداڵەكەی، دواترییش گولـلەیەكی لەچەناگەیەوە بە ئاڕاستەی سەری ناوە بە خۆیەوە. 
 
 
سەرچاوەكان ئاژە بەوەشدەکەن: كە زانیاری هەیە پێشتر بە هۆی هەندێك ناكۆكییەوە، لێكزویر بوون لە نێوان ئامانج و هاوسەرەكەیدا هەبووە.
 
شەوی ڕابردوو ئامانج بابانی لە نزیک تێرمیناڵی شارەزوور بەرتەقە دەدرێن و لەئەنجامدا دەمودەست هاوسەرو مناڵەکەی دەکوژرێن، لە ڕێگای نەخۆشخانەش ئامانج بابانی گیان لەدەست دەدات.




AM:12:43:17/10/2019