کەشناسی باری کەش و هەوای ڕاگەیاند
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی هه‌ینى لە هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌دا بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
AM:10:28:17/10/2019