دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەسەر مەرگی ئامانج بابانی و خێزانەکەی هاتە دەنگ
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ڕاگەیاندراوێکدا داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی دەکات، لە زووترین کات و بەجددی و پیشەییانە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی رابگەیەنن و دەشڵێت "ئێمه چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه و دەرئەنجامەکانی و ڕاپۆرتی كۆتایی ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ".
دەقی راگەیاندراوەکە:
ڕاگه‌یانراوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (ئامانج بابانی) و( لانه حمه سالح ) و منداڵه چاوگهشهكهیان.
به‌داخه‌وه ئێواره‌ی رۆژی 16/10/2019 له‌شاری سلێمانی به‌كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕ كۆتایی به ژیانی هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس ( ئاماج بابانی ) و ( لانه حمه صالح ) ی هاوژینی و منداڵه چاوگهشهكهیان هات.
ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می زۆرمان بۆ ڕووداوه‌كه‌و گیان له‌ده‌ستدانی دوو رۆژنامه‌نوسی دیاری بواری ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسی له‌هه‌مان كات پرسه‌ی خۆمان بۆ كه‌س و كار‌و خانه‌واده‌ی هه‌ردووكیان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هه‌میشه پیشهییانە و له چوارچێوه‌ی یاسا‌و پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌كاتی خۆی، بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ش ئێمه چاوه‌ڕێ ی لێكۆڵینه‌وه‌و درهنجامهكان و ڕاپۆرتی كۆتایی ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ و داواكارین له زووترین كات و به‌جددی و پیشه‌ییانه لێكۆلێنه‌وه‌كان بۆ ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ش له پێناو پته‌وبوونی متمانه‌ی زیاتری هاوڵاتیان به ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و شرۆڤه نه‌كردن و شی نه‌كرنه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ست و دوور له ڕاستی ڕووداوه‌كه‌و بۆ ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی تری بۆ نه‌كرێ.
ئه‌و ڕووداوه به‌لای ئێمه‌وه له ڕه‌هه‌ندی پیشه‌ی رۆژنامه‌نوسییه‌وه به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ین كه به‌شێكه له ئه‌ركه‌كانمان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و به‌دوا داچون بۆ ڕه‌وشی كار‌و ژیانی رۆژنامه‌نوسان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌لایه‌نی یاسایی و لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌جێ ده‌هێڵین و ڕیز لهبڕیارهكانیان ده‌گرین و تێكه‌ڵی نابین له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی ئه‌رك و كاره‌كان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر _ 17 ی ئۆكتۆبه‌ری 2019
PM:12:17:17/10/2019