عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی راپۆرتی پزیشكی دادی سلێمانی و بەڵگەكەو تاوان و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس رووداوی گیانلەدەستدانی دوو رۆژنامەنوسەكەو منداڵەكەیان كارێكی خۆكوژیی بووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی: كارەكە بەدەمانچەیەك كراوە كە لەبەردەم خوا لێ‌خۆش بوو ئامانجدا بووەو حەوت گوللە تەقێنراوەو 7ی تریشی تێدا ماوەو سەرجەمیان یەك ژمارەن.
وتیشی: هیچ گوللەیەك بەئۆتۆمبێلەكەوە نیە و سەرجەمی گوللە تەقێنراوەكان لەناو ئۆتۆمبێلەكەدایە.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا چه‌ندین وێنه‌ى خسته‌ڕوو و باسى له‌وه‌كرد "هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت ده‌توانێت ته‌ماشاى ئۆتۆمبێله‌كه بكات كه هیچ فیشه‌كێك له ده‌ره‌وه بهرينهكهوتووه، ته‌نها جامێكى بچوكى به‌شى دواوه‌ى شكاوه كه به‌هۆى فیشه‌كه‌وه نه‌بووه به‌ڵكو له ئه‌نجامى كه‌وتنه سهرلاوه شكاوه".
هه‌روه‌ها به‌پێى گرته ڤیدیۆییه‌ك كه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى سلێمانى پیشانى راى گشتیی‌دا، هیچ ئۆتۆمبێل و كه‌سێك به دواى ئۆتۆمبێلى ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه و منداڵه‌كه‌یانه‌وه نه‌كه‌وتووه، هه‌روه‌ها سێ شایه‌تحاڵ كه له شوێنى رووداوه‌كه بوون، چوونه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر و ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو "به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قه له ئۆتۆمبێله‌كه نه‌كراوه".
شەوی ڕابردوو ئامانج بابانی و خێزانەکەی لە نزیک تێرمیناڵی شارەزوور لە ڕووداوێکی تەقەکردندا گیانیان لەدەستدا و دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی ڕایانگەیاند "ڕووداوەکە خۆکوژی بووە بەجۆرێک ئامانج هاوسەر و منداڵەکەی کوشتووە دواتر خۆی کوشتووە".