وەزارەتى ناوخۆى تورکیا دوو کەسى وەکو قەیوم لەشوێنى دوو سەرۆک شارەوانی دیاریکرد

بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا،  وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دوو سەرۆک شارەوانى لە هەدەپە سەندەوە، هەروەها دوو کەسی وەک قەیووم لەشوێنی سەرۆک شارەوانییەکە دیاریکرد.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵی فەڕمی تورکیا،  لەجێگای سەمیرە نەرگیز، سەرۆکی سەربە ھەدەپەی شارەوانی نسێبین کە لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆردا دەستگیرکرابوو، مەھمەت باڵکچلار، قایمقامی نسێبین لە پۆستەکەدا دانرا. 


هاوکات هەر لە هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵی فەڕمی تورکیا ئەوەشخراوەتەڕوو: لەجێگای رەمزیە یاشار سەرۆکی سەربە ھەدەپەی شارەوانی یوکسەکۆڤا، کە لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆردا دەستگیرکرابوو، عوسمان دۆغرەمەجی، قایمقامی یوکسەکۆڤا لە پۆستەکەدا دانراوە.


دواى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە دۆسیەیان بۆ ژمارەیەک سەرۆک شارەوانى سەر بە هەدەپە کردەوە، کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو. 







AM:11:00:18/10/2019