ترمپ و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا



سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" ئەمڕۆ قسەی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە و ئەویش پێیڕاگەیاندووە کە تەقەیەکی کەم و بەکارهێنانی هاوەن لە ناوچەی شەڕ هەبووە و ئەویش نەهێڵدراوە".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت" ئەردۆغان دەیەوێت ئاگربەستەکە کارابێت و کوردیش هەمان شتی دەوێت و چارەسەریی کۆتاییشی دەوێت". 


سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو: دەرفەتێکی باش بۆ سەرکەوتنی ئاگر بەست هەیە، هەروەها دەستگیرکراوەکانی داعش لەلایەن کورد و تورکیاوە دەپارێزرێن و چەند وڵاتێکی ئەوروپیش ئامادەن چەکدارە داعشەکان وەربگرنەوە.

هاوکات ترەمپ دەشڵێت: ئەمە هەواڵێکی باشە، بەڵام دەبووایە دوای ئەوەی ئێمە چەکدارەکانمان گرتن، ئەوانیش بیانبردنایەتەوە. بەهەرحاڵ، پێشکەوتنێکی گەورە بەدەستهاتووە. 


بەپێی رێککەوتنەکەی تورکیا و ئەمریکا، تورکیا بۆ ماوەی ١٢٠ کاژێر ئۆپەراسیۆنەکەی دەوەستێنێت، لەو ماوەیەدا یەپەگە لەو ناوچەیە دەکشێتەوە کە ناوچەی ئارامی پێ دەگوترێت. 
 


PM:07:51:18/10/2019