نرخی لیرەی تورکی بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ١٩ ی تشرینی یەکەم نرخی دراوە بیانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆرانکاری بەسەردا دێت، بەتایبەتی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

 

لە دوای رێککەوتنی نێوان ئەمەریکاو تورکیا لەسەر شەڕ وەستان لە رۆژئاوای کوردستان، نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و دیناری عێراقی بەرزبۆتەوە. خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد نرخی لیرەی بۆ هەر ١٠٠ لیرە ٣٥٠ دینار بەرزبۆتەوە، ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ٨٠٠ دینارە، رۆژی پێج شەممە نرخەکەی بە ٢٠ هەزارو ٤٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٤٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزارو ١٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٤٥٠ دینار.



AM:09:56:19/10/2019