وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایگەیاند" هێرشەکانمان بۆ ماوه‌ی ٥ رۆژ وه‌ستاندووه له‌و ماوه‌یه‌دا هێزه كوردییه‌كان ده‌كشێنه‌وه و چه‌كه‌كانیان كۆده‌كرێته‌وه و پێگه‌كانیشیان خاپوور ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووی نه‌دا، ده‌ست به هێرشه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه".
خڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو: ئه‌گه‌ڕ رێككه‌وتنی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كرێت، توركیا ئاماده‌یه ده‌ست به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بكاته‌وه.
هاوکات هەر ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەم ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە نوێترین لێدوانی‌دا بەتوندی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرش بۆسه‌ر باكووری سوریا ده‌كات و دەڵێت" دانوستان لەگەڵ تیرۆریستان ناکەین". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به هێزه‌كانی سوریای دیموکرات "هەسەدە".
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد" ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ له شاری سوچی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا كۆده‌بمه‌وه، گه‌ر له وتووێژه‌كانمان له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د له باكووری سوریا نه‌گه‌یشتینه رێككه‌وتن، پلانه‌كانی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
ئەمەش لەکاتێکدایە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە ڕایدەگەیەنێت: كه توركه‌كان رێگری له چوونەدەرەوەی هێزه‌كانیان له سه‌رێ كانی ده‌كه‌ن، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی گه‌ر پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه نه‌بن، وایداده‌نێن ئه‌مه پیلانگێڕییه دژی هێزه‌كانیان.