ئه‌مریكا سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه‌كانی لە هێرشەکانی تورکیا ئاگادار کردەوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دژی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان نووسراوی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه‌كه‌كانی كردووه و رایگه‌یاندووه كه سوپای توركیا پێشێلكاری ئه‌نجامداوه و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی فەرمی حکومەتی توركیا بڵاویكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یامێكی له دژی له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه‌كانی له وڵاتانی جیهان كردووه و پێیوایه كه له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا شه‌ڕ دژی داعش و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "له هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر سوریا پێشێلكاری كراوه و پێویسته ئه‌نقه‌ره لێكۆڵینه‌وه له‌و پێشێلكارییانه بكات".
له په‌یامه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه دیپلۆماتكارانی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه نیگه‌رانن له بڕیاری تره‌مپ بۆ كشانه‌وه له سوریا، دەشڵێت "كه له‌گه‌ڵ سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كاندا، كارمه‌ندانی هاوكاری مرۆییش له ناوچه‌كه كشاونه‌ته‌وه و ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ی ئه‌مریكا بڕیار وایه به‌بڕی 50 ملیۆن دۆلار ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ی بكات دووچاری ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت له گه‌یاندنی به لێقه‌وماوان".
ئەوەش لەکاتێکدایە کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو وادەی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان تورکیا و ئەمریکا لەبارەی ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان کۆتایی دێت و پێدەچێت شەڕ دەستپێبکاتەوە.
PM:01:55:22/10/2019