مەزڵووم کۆبانێ: ڕێککەوتنی پۆتین و ئەردۆغان سەرکەوتنە بۆ سیاسەتی کورد
لە لێدوانێکدا فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە، مەزڵووم کۆبانێ ڕایگەیاند" ڕێککەوتنی نێوان ڤلادەمیر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەرکەوتنە بۆ سیاسەتی کورد لەناو ئەم جەنگە وەحشیگەرێتیدا".
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی "هەسەدە" هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ رێککەوتنی نێوان ڕووسیا و تورکیا دەکات و لە چەند خاڵێکدا بیر و ڕایی "هەسەدە" ئاشکرا دەکات:
١- بەراوردکردنی ئەم ڕێککەوتنە بەبەردەوامی ئەو شەڕە وەحشیگەرێتییە سەرکەوتنە بۆ هێزەکانمان، لەبەر ئەوەی بەر لە ڕژانی خوێن و گۆڕانکاری دیمۆگراڤی دەگرێت کە ئەردۆغان دەیەوێت.
٢-هێزە کوردییەکان لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان کۆنتڕۆڵی کێڵگەکانی نەوتیان لەژێر دەستا دەبێت.
٣-هێزەکانی ئاسایش و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر وەکو خۆیان دەمێننەوە لە شارەکاندا وەک ئێستا.
٤-دەورییە هاوبەشەکانی ڕوسیا و تورکیا تەنها هاتووچۆ دەکەن بەو ناوچانەی کە بۆیان دیاریکراوە بەبێ ئەوەی هیچ سەربازگەیەک و سەنگەرێک دابنێن، واتا ئەم هێزانە دوای ئەوەی کێوماڵکردنیان تەواو بوو دەگەڕێنەوە ناو خاکی تورکیا.
مەزڵووم کۆبانێ دەڵێت" ئێمە ئەو ناوچەیەمان لەدەستدا کەدەکەوێتە نێوان گرێ سپی و سەرێ کانێ-وە. داوا لە خەڵکی خۆم دەکەم کە کۆچ نەکەن لە ڕۆژئاواوە، لەبەر ئەوەی دۆخی ئەمنی لەژێر کوردا دەمێنێتە".
PM:12:18:23/10/2019