ترامپ: سوپاسی مەزڵوم کۆبانێ دەکەم

ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا پەیامی ئەمریکای لەبارەی سوریا  و رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و وتی "سوپاسی مەزڵوم کۆبانێ دەکەم".

ترامپ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد نەیانویستوە خوێنی زیاتر لەو ناوچەیە بڕژێت بۆیە بڕیاری کشانەوەیان داوە وتیشی: قسەم لەگەڵ فەرماندە مەزڵوم کردوە کە فەرماندەیەکی کوردە و دڵنیام کردۆتەوە داعش سەر هەڵناداتەوە و پشتیش لەکوردەکان ناکەین.  

سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی تایبەتی فەرماندە کۆبانی کرد کە فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتە و رایگەیاند، کە تێگەشتنی هەبووە بۆ بڕیارەکانی ئەمریکا.

سەرۆکی ئەمریکا پاش جەختکردنەوە لەسەر گرنگی بڕیارەکەیان بۆ کشانەوە لەسوریا رایگەیاند، ئەم دەستکەوتانەی ئێستا بەبێ تێگەشتنی فەرماندە مەزڵوم کۆبانی بەدینەدەهات. 

راشیگەیاند، لەباکوری سوریا بەشێک لەهێزەکانیان دەمێننەوە بۆ پارێزگاریکردن لە بیرە نەوتەکانی ئەو ناوچەیە و چاودێری وردی دۆخی سوریاش دەکەن. 

 

ترامپ ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر تورکیا بەڵێنەکانی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان جێبەجێ نەکات سزای تووندی بەسەردا دەسەپێنم. 

 



PM:07:26:23/10/2019