دەقی تەواوی وتارەکەی ئەمڕۆی دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەوتارێکیدا ڕایگەیاند" بەو دەستكەوتانەی بەدەستمانهێناوە، دەتوانین ناوچەیەكی ئارام و ئاشتی لەنێوان توركیا و سووریا بنیادبنێین، كە مەوداكەی ٣٠ كیلۆمەترە و پێی دەوترێت ناوچەی ئارام، ماوەی ساڵانی رابردوو هەزاران كەس لەو ناوچەیە كوژران".


ترەمپ لە وتارەکەیدا جەختیشکردەوە: دەبێت توركیا پابەندبێت بە پاراستنی كەمینەكان و ئاینە جیاوازەكان، گەر ئەو كارە ئەنجامنەدات دەستدەكەینەوە بە سەپاندنەوەی سزاكانمان، بە تایبەتی رێژەیەكی زۆر لە باج بۆ سەر هەریەك لە بەرهەمە توركیەكانی شیش و نەوت دادەنێین، پێشبینی دەكەین توركیا پابەندبێت بە پەیمانەكانیەوە لەبارەی رێكخراوی چەكداری داعش، كە دەبنە هێزێكی یەدەك بۆ كورد لەوبارەیەوە. 



دەقی تەواوی وتارەکەی ترەمپ..



سەبارەت بە بنیادنانی داهاتویەكی باشتر بۆ سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ لە كۆشكی سپیەوە دەدوێم.


لە ماوەی پێنج رۆژی رابردودا، بینیتان ئاگربەستێك لەژێر چاودێری ئێمەدا بەدرێژایی سنوری سوریا-توركیا زۆر بە باشی ئەنجامدرا، كە پێشبینینەكراوبو.


بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، حكومەتی توركیا بە ئیدارەكەی منیان راگەیاندوە، چیدی لەشكركێشیەكانیان بۆ باكور و رۆژهەڵاتی فورات رادەگرن و بە شێوەیەكی هەمیشەیی لە هێرشەكانیان دەوەستن، لای هەندێكتان وشەی هەمیشەیی لەژێر پرسیاردایە، بەڵام من بڕوام هەیە كە  بە هەمیشەیی لەشكركێشیەكەیان رادەگرن.


دەزانن كە لە 14ی ئەم مانگەدا، لەبەرامبەر لەشكركێشی و كارە توندئاژۆكانی توركیا لە باكور و رۆژهەڵاتی فورات، سزامان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند، ئەو سزایانە لەسەر توركیا هەڵدەگیرێن، تا ئەوكاتەی شتێك ئەنجامدەدات كە ئێمە بەدڵمان نیە.


ئەو دەرەنجامە لە لایەن ئێمەوە بنیادنرا، لە لایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانەوە، هیچ لایەن و وڵاتێكی دیكە بەشدارنەبوە لە بنیادنانیدا، رەخنەشمان لێدەگیرێت و كارەكانیشمان دەنرخێندرێت، ئەوە لە چەندین دەیەی رابردوشدا هەر بەو شێوەیەبوە.

وڵاتانی ناوچەكە دەبێت بەرپرسیاریەتی ئاسایشی سنوری نێوان توركیا-سوریا هەڵبگرن، ئێمە دەمانەوێت وڵاتانی دیكە بەشداربن، ئێمە پێگە نەوتیەكانمان پاراستوە، بەوهۆیەوە ژمارەیەك لە هێزە ئەمریكیەكان لەو پێگە نەوتیانەدا دەمێننەوە، ئێمە ئەو شوێنانە دەپارێزین تا كاتێك لەبارەی داهاتوەوە بڕیاردەدەین.


بەو دەستكەوتانەی بەدەستمانهێناوە، دەتوانین ناوچەیەكی ئارام و ئاشتی لەنێوان توركیا و سوریا بنیادبنێین، كە مەوداكەی 30 كیلۆمەترە و پێی دەوترێت ناوچەی ئارام، ماوەی ساڵانی رابردو هەزاران كەس لەو ناوچەیە كوژران.

توركیا و سوریا و سەرجەم پێكهاتە كوردیەكان سەدان ساڵە جەنگ ئەنجامدەدەن، ئێمە خزمەتێكی باشی ئەوانمان كردوە و كارێكی مەزنیشمان ئەنجامداوە بۆ هەمویان، ئێستاش دەڕۆینە دەرەوە، كە دەبوایە تەنها بۆ 30 رۆژ لەوێ بمێنینەوە.


دانوستانێكمان سەبارەت بە ئاگربەستێكی پێنج رۆژهە ئەنجامدا، مە بەوپێیە شەڕڤانان چەند میلێك پاشەكشەیان كرد بۆ ئاڕاستەیەكی كەمێك جیاواز، لە ئەنجامی دانوستانەكانمان ژمارەیەكی بێشومار خەڵك ژیانیان پارێزرا.


ماوەیەكی زۆر نابێت لەگەڵ فەرماندە مەزڵوم، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) قسەمكرد، پیاوێكی ناوازەیە، سوپاسگوزاری خۆی بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەربڕی، دڵنیاشیكردمەوە چەكدارانی داعش لەناو زینداندان و  بە شێوەیەكی توند چاودێریان دەكرێت هەندێكیان لە زیندان هەڵهاتون كە ژمارەیان كەمە و ئەوانیش زو دەستگیردەكرێنەوە.


من دڵنیام كەمێك دواتر لەوبارەیەوە فەرماندە مەزڵوم كۆبانێ وتەی خۆی دەبێت، ئێمە ژیانی ژمارەیەكی زۆر كوردمان رزگاركردوە، ئەویش لەوە تێدەگات، سێ رۆژی جەنگ بوە هۆی ئەوەی بتوانین بگەین بە رێككەوتنێك لەگەڵ كورد و حكومەتی توركیادا، كە ئەگەر ئەو جەنگە ماوەكورتە نەبوایە نەماندەتوانی بگەینە ئەو دەرەنجامە.


دەبێت توركیا پابەندبێت بە پاراستنی كەمینەكان و ئاینە جیاوازەكان، گەر ئەو كارە ئەنجامنەدات دەستدەكەینەوە بە سەپاندنەوەی سزاكانمان، بە تایبەتی رێژەیەكی زۆر لە باج بۆ سەر هەریەك لە بەرهەمە توركیەكانی شیش و نەوت دادەنێین، پێشبینی دەكەین توركیا پابەندبێت بە پەیمانەكانیەوە لەبارەی رێكخراوی چەكداری داعش، كە دەبنە هێزێكی یەدەك بۆ كورد لەوبارەیەوە.


لەماوەی دو ساڵی رابردودا، هێزەكانی ئەمریكا بە رێژەی لەسەدا 100 خەلافەتەكەی داعشی تیكشكاند، ئێمە سوپاسی هێزەكانی سوریا دەكەین بۆ قوربانیدانیان لەوبارەیەوە، ئێستا توركیا و سوریا و هیزەكانی دیكەی ناوچەكە دەبێت كاربكە ن بۆ دڵنیابونەوە لەوەی داعش بەهیچ شێوەیەك سەرهەڵناداتەوە، ئەوە شوێنی ئەوانە و دەبێت خۆیان بیپارێزن.

 


PM:08:54:23/10/2019