پۆلیسی گەرمیان: لەسەر پوش‌ و پاوان شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا دروستبوو



پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند" لەشەڕى نێوان دوو بنەماڵەدا، لەسەر جاڕو پوش و پاوان پێنج کەس برینداربوون".


موقه‌دەم عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەگوندی مه‌حمو قەجەری‌ سەر بەناحییەی قۆرەتوو لەسەر جاڕو پوش ‌و پاوان شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا دروستبوه‌ و بەچەک ‌و چەقو هێرشیانكردۆته‌ سەر یەکترو لەئەنجامدا یەک کەس بەفیشەک ‌و چوارکەسی‌ تریش بەچەقۆ له‌هه‌ردوولا بریندار بوون، دوای گەیاندنیان بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و چارەسەری پێویست بۆیان، دوو لەبریندارەکان کە چەقۆیان بەرکەوتبوو بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنى سلێمانی کراون. 


وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیكرده‌وه‌: كه‌ لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و سەرجەم ئەوکەسانەی لەشەڕەکەدابوون بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤١٣ ڕاگیراوون.
 


PM:08:28:25/10/2019