هێزە ئەمنییە عێراقییەکان هێرشدەکەنە سەر ساحەی تەحریر

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ٢٦ ی تشرینی یەکەم هێزە ئەمنییەکان هەموو توانای خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ چۆڵکردنی ساحەی تەحریر، لەو ساتەوە هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێ بچنە پێشەوەو خەڵکە خۆپیشاندەرەکە بەرپەرچیان دەداتەوە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە تۆڕە کۆمەلآیەتییە عێراقییەکان بلآوکراوەتەوە، هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت ئەمشەو کۆتایی بە ساحەی تەحریر بهێنن و هیچ خۆپیشاندەرێکی تێدا نەهێڵن، بەلآم بەرامبەر هێزە ئەمنیەکان ژمارەیەکی بەرچاو لە خۆپیشاندەر بەرگری دەکەن، ناوبەناو ‌هێزە ئەمنییەکان پەلاماری خۆپیشاندەران دەدەن، بە پێچەوانە هەندێکجاریش گرووژمی خەڵکە خۆپیشاندەرەکە هێزە ئەمنییەکان پاشەکشە پێدەکات.

 

بەدەر لەو پێکدادانە، لەچەندین گەڕەکی شاری بەغدا خۆپیشاندان بەردەوامە، هەروەها لە چەندین شاری باشووری عێراق خۆپیشاندان بەردەوامە سەرباری بلآوەپێکردنی هێزێکی ئەمنی زۆر لەو شارانە.

 

لە دوای ئاماری قوربانییەکانی خۆپیشاندەران، ژمارەی کوژراوەکان گەیشتۆتە سەرو ٦٠ کوژراو نزیکەی ٢٠٠٠ برینداری قورس و سووک لە خۆپیشاندەرو هێزە ئەمنییەکان.

 



PM:09:46:26/10/2019