سێ یانەی گەورەی ئیتاڵیا گرنگی بە گواستنەوەی لۆکا مۆدریچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید دەدەن.
راگەیاندنەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، مۆدریچ لەوانەیە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی ٢٠٢٠ یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و ئەگەری هەیە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی خولی ئیتاڵیا بکات.
پێگەی کاڵچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەکانی ئینتەرمیلان و ئەیسی میلان و یۆڤانتۆس گرنگی بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەدەن و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکەن.
هەروەها ئینتەر لەسەر داوای کۆنتی دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە ئەگەر مەدرید جێبهێڵێت.