بۆ ماوەی هەفتەیەک خوێندن لە هەموو خوێندنگاکانی عێراق پەکی کەوت
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەندیکای مامۆستایانی عێراق مانگرتنی گشتی لەسەرتاسەری عێراقدا ڕاگەیاند.
یەکێتی مامۆستایان عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا وەک پاڵپشتییەک بۆ داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی عێراق لەمڕۆوە دەرگای قوتابخانەکان دادەخات تا یەک شەممەی داهاتوو.
لەو ڕاگەیاندنەدا ئاماژە بەوەکراوە کە تا داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکرێت، بەردەوام دەبن لە مانگرتن.
ئەم بریارە شارەکانی هەرێم ناگرێتەوە، چونکە خۆپیشاندانەکانی عێراق شارەکانی کوردستانی نەگرتۆتەوە.
هاوکات چه‌ند کاتژمێرێک پێش خۆپیشاندانه‌که‌و به‌ره‌به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه، عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ڕێگه‌ى وتارێکه‌وه که‌تێیدا چه‌ند بڕیارێکى چاکسازى راگه‌یاند، وه‌کو گۆڕانکاریی وه‌زاریی و که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله باڵاکان بۆ نیوه، هه‌وڵیدا رێگه له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کان بگرێت، به‌ڵام ئه‌وانه به‌س نه‌بوون بۆ رازیکردنى خۆپیشانده‌رانى توڕه له‌گه‌نده‌ڵى و پشک پشکێنه‌ى حزبى و بێکارى.
رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق دەستیپێکرد، داواکاری خۆپیشاندەران بریتی بوو لە چاکسازی، دروخستنەوەی ئەوانەی بە لە گەندەڵی تێوەگلاون، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و هەلی کار.
بە گوێرەی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە سێ رۆژی رابردوودا تا ئێستا زیاتر لە ٧٤ کەس لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار ٦٥٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
PM:12:59:28/10/2019