ئێران داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە هاولآتیانی دەکات لەم دۆخە پشێوی کە عێراق پیایدا تێدەپەڕێت سەردانی ئەو ولآتە نەکەن.

 

ئەم داوایەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت کە خۆپیشاندەرانی عێراق چەندان دروشمیان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرزکردۆتەوەو، ئەو ولآتە تۆمەتبار دەکەن کە دەستی لە کێشەکانی عێراقدا هەیە.

 

هەروەها بەدرێژایی ئەم مانگە کە لە سەرەتاو لەم دواییەدا خۆپیشاندان بەردەوام بووە، چەندان بارەگای حیزب و میلیشیاکانی نزیک ئێران رووبەڕووی هێرش و سووتان بوونەتەوە، هەروەها ئێران تۆمەتبار کراوە کە دەستی هەیە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکاندا.

 



AM:09:21:30/10/2019