سەدر: عەبدولمەهدی دەستلەکار نەکێشێتەوە عێراق تووشی قەیران دەبێت
خۆپیشاندەران: سەدرمان ناوێت

ناکۆکییەکانی نێوان موقتەدا سەدرو سەرۆک وەزیران د. عادل عەبدولەمەهدی توندتر دەبێتەوە، سەدر دەڵێت" ئەگەر عادل عەبدولمەهدی دەستلەکارنەکێشێتەوە، عێراق تووشی قەیران دەبێت"، هاوکات دوێنێ موقتەدا سەدر لە نەجەف چووە ناوخۆپیشاندانەکانەوە، بەلآم خۆپیشاندەرەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە تۆشمان ناوێت.

 

سەدر وتیشی " موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر رایگەیاند، دەستلەکارنەکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، "عێراق بەدەردی سوریا  و یەمەن دەبات".

 

لە نوێترین لێدوانی موقتەدا سەدردا لەسەر عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، رایگەیاند، ئەگەر دەستلەکار نەكێشێتەوە، عێراق تووشی قەیران دەبێت، ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ دوای لە هادی عامری کرد کە هاوئاهەنگی بکەن بۆ لادانی عادل عەبدولەمهدی و، ئەویش لە وەلآمدا ئامادەی هەماهەنگی پێشاندا بێ ئەوەی بچێتە ناو وردەکاریەوە.

 

تا ئێستا عادل عەبدولمەهدی یەک روونکردنەوەی درێژی بەرامبەر ئەو لێدوانانەی موقتەدا سەدر و فراکسیۆنی سائیرون بلآوکردۆتەوە، کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: ئەگەر دەتانەوێت دەستلەکاربکێشمەوە، رێگا یاساییەکان بگرن و بیبەنە پەرلەمان و بە زۆرینەی رەها متمانەم لێبسەننەوە، یان لەرێگای سەرۆک کۆمارەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەم بە فەرمی بکرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان و دەسەلآتی دادوەری کۆبوەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی لادانی د. عادل عەبدولمەهدی.

 

 

 



AM:11:53:30/10/2019