به‌رهه‌م ساڵح: سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی ئاراسته‌ی گه‌لانی عێراقی كرد و رایگه‌یاند كه دژی هه‌موو جۆره سه‌ركوتكردنێكن.
سەرۆک کۆماری عێراق راشیگه‌یاند: با رێگە بدەین هێزە ئەمنیەکان خۆیان کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن و خۆپیشاندەرانیش بە شێوەیەکی ئاشتیانە داوای مافەرەواکانی خۆیان بکەن، وتیشی: مێژوو ئەوەمان فێر دەکات کە دەنگی گەل لە هەموو دەنگێک بەهێزترە حکومەت ئەرکی سەر شانی خۆیەتی کە ببێتە حکومەتی هەموو گەل.
وتیشی: ده‌بێت چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت، نه‌ك له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و لایه‌نانه‌دا بن كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسان، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ڕی ناوخۆ و خوێن ڕشتن.
سه‌رۆك كۆماری عێراق راشیگه‌یاند كه له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كار بۆ دارشتنی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و وتی: وه‌ك سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام بۆ سازكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و داوایکردووە لێکگەیشتن لەسەر بەدیلی سەرۆک وەزیران بێتە ئاراوە.
PM:05:50:31/10/2019