کۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌نگى له‌سه‌ر پڕۆژه بڕیارێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاشكرا له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته و کارکردن بۆ لادانى له‌پۆسته‌كه‌ى.
نانسی بیلوسی سه‌رۆكى کۆنگرێسی ئەمەریکا رایگەیاند " به‌پێى بڕیاره‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لێپرسنه‌وه دەکرێرت له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ تاوه‌كو هاووڵاتیان راستیه‌كان بزانن".
ئه‌و پرۆسه‌یه كه سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى گوشار خستنه سه‌ر ئۆكرانیایه له‌لایه‌ن ترامپه‌وه له‌دژى ركابه‌ره‌كه‌ى به سێ قۆناغدا تێپه‌ڕده‌بێت كه كۆتا قۆناغى به‌ڵگه كۆكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ترامپ كه ده‌درێت لیژنه‌ى دادوه‌رى و دواتر له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئەم هەنگاوە دژی سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا، هاوشێوەی ئەو هەنگاوەیە کە لەگەڵ کلینتۆن سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر رسوایی سێکسی لەگەڵ مۆنیکا، ئەنجامدرا.