بەڤیدیۆ.. شارا ئیبراهیم بە ستایلێکی زۆر سەرنجڕاکێش دەردەکەوێتەوە


خانمە بێژەری دیاری کورد شارا ئیبراهیم بەستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت و دەبێتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی. 


شارا ئیبراھیم لەواڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەكەوێت شارا تەواو ستایلی گۆڕاوە و فانەكانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەكەی دەردەبڕن.


شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایكبووەو دووجار هاوسەرگیری كردووە، لە هاوسەری یەكەمی خاوەنی منداڵێكە و منداڵەكەی كوڕە.


شارا پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی دەدات و پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا"یە كە چاوپێكەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە. 
 


PM:09:41:01/11/2019