دادگای ئۆسلۆ بڕیاریدا مەلا کرێکار رادەستی ئیتاڵیا بکات


ئەمڕۆ هەینی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دادگای ئۆسلۆ لە نەرویج، بڕیاری دا نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار رادەستی حکومەتی ئیتاڵیا بکات، هاوکات پارێزەری کرێکاریش ڕایگەیاند" تانە لە بڕیارەکە دەدەین. ئەگەر رادەستی ئیتاڵیا بکرێت بە تۆمەتی تیرۆر ١٢ ساڵ زیندانی دەکرێت".


هەروەها برینجار مێڵین، پارێزەری مەلا کرێکار بە میدیاکانی نەرویج ڕادەگەیەنێت: تووشی سەرسوڕمان نەبوون و چاوەڕێی ئەو بڕیارەبوون تانە لە بڕیارەکە دەدەن.


رۆژی ١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵ، مەلا کرێکار لە ماڵەکەی خۆی لە ئۆسلۆ دەستگیرکرا، دوای ئەوەی دادگای ئیتاڵیا بەتۆمەتی پەیوەندی بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە ١٢ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپاند. 


PM:11:29:01/11/2019