وەلید ئیبراهیم قورئانخوێنی بەناوبانگی عێراقی کۆچی دوایکرد



ئەمڕۆ شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە شارەی هەولێر وەلید ئیبراهیم، قورئانخوێنی بەناوبانگی عێراقی بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایکرد.



بەگوێرەی زانیارییەکان، ماوەی سێ مانگە لە نەخۆشخانەی پار لە هەولێر بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە مابووە، کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر شێخ وەلید ئیبراهیم کۆچی دوایکرد.


هەر بەپێی زانیارییەکان هیچ مەراسیمێک لە پارێزگای هەولێر بۆ وەلید ئیبراهیم ناکرێت و ڕاستەوخۆ دەگەڕێندرێتەوە بۆ پارێزگای ئەنبار.


وەلید ئیبراهیم فەللوجی لە ساڵی ١٩٤١ لە ناوچەی عەزیزییەی سەر بەشارۆچکەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار لەدایکبووە، لەتەمەنی لاوێتیدا بەهۆی نەخۆشییەوە بینینی لەدەستداوە، هاوکات بەهۆی دەنگ خۆشییەوە بوو بەیەکێک لە قورئانخوێنە بەناوبانگەکانی عێراق. 
 


PM:03:27:02/11/2019