سوودەکانی گووڵە بەیبوون

گوڵە بەیبوون بە یەکێک لە چارەسەرە سروشتییە زۆر باشەکان دادەنرێت بۆ چەندین گرفتی تەندروستی.


- دژە هەوکردنە و چارەسەری گرفتەکانی پێست دەکات وەک نەخۆشی ئەکزیما و سووتاوی بەر خۆر و هەستیاری.
- شێدارکەرەوەیە و درەوشانەوە بە پێست دەبەخشێت.
- شوێنی زیپکە و برین لادەبات.
- ئەو کەسانەی دەوروبەری چاوییان دەئاوسێت دەتوانن سوود لە خواردنەوەی چای گوڵە بەیبون وەربگرن.
- یارمەتی ئارامبوونەوەی دەروون دەدات و وا دەکات باش بخەویت.
- گرفتەکانی کرداری هەرسکردن چارەسەر دەکات.
- لە کاتی تووشبوون بە هەڵامەتدا خواردنەوەی چای گوڵە بەیبوون سوودێکی زۆری هەیە.
- دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت و پەستانی خوێن ڕێکدەخات.

AM:12:49:05/11/2019