ئەردۆغان: چه‌كدارانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی ئارام نه‌كشاونه‌ته‌وه
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریكا گرت کە هێشتا لەگەڵ یەپەگە گەڕی هاوبەشیان هەیە و دەڵێت "چه‌كدارانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی ئارام نه‌كشاونه‌ته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌خنه‌ی توندی له ئه‌مه‌ریكا گرت و وتی: تا ئێستاش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" گه‌ڕی سه‌ربازی له‌و ناوچانه‌ی سووریا ئه‌نجام ده‌دات، كه هه‌ریه‌ك له واشنتن و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون، هێزه كوردییه‌كان له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه.
له په‌رله‌مانی توركیا ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، چه‌كدارانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی ئارام نه‌كشاونه‌ته‌وه و هێشتا له ناوچه‌كه چلاكن.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات ئاخۆ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن چاوی به دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌وێت یان نا، كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا بكات.
PM:04:02:05/11/2019