سەرۆک وەزیرانی عێراق د. عادل عەبدولمەهدی لەسەر پرسی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی و کابینەکەی دەڵێت" نه‌لكاوین به ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و هه‌موو به‌رپرسان ئاماده‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ن".
د. عادل عەبدولمەهەدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران کە لە میدکانشەوە پەخشکرا دەڵێت" واده‌ی بودجه‌ی 2020 تێپه‌ڕیوه‌و پێویسته به زووترین كات ته‌واوبكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر زیاتر دوابكه‌وێت كێشه بۆ هه‌موو كه‌رته‌كانی دیكه دروستده‌كات.
ئەو لە درێژیە قسەکانیدا دەڵێت "كێشه دروستكردن بۆ كه‌رتی نه‌وت ده‌بێته كێشه بۆ هه‌موو كه‌رت و بواره‌كانی تر".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن داوای ده‌كه‌ن، وتی "به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی پرسی په‌رله‌مان ناتوانین بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بده‌ین".
سەرۆک وەزیران وتیشی " هۆكاری خۆپیشاندانه‌كان كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانه له 2003وه تا ئێستا و داواكاری خۆپیشانده‌ران راستن و ئه‌وان بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی پرۆژه وه‌ستاوه‌كان بخرێنه كار.
عادل عەبدولەمەهدی پێیوایە "نابێت خۆپیشانده‌ران بكرێنه قه‌ڵغانی تێكده‌رانه‌و كاری خراپه‌كاری و به‌كاربهێنرێن، به‌ڵكو پێویسته گوێ له داواكاری خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان بگیرێت و ئاگاداری ده‌ستی تێكده‌ران بین".
دەربارەی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور، دەڵێت " ده‌كرێت له هه‌مواری ده‌ستوری عێراقدا گۆڕانكاری ته‌واو له سیستمی سیاسی وڵات و یاسای هه‌ڵبژاردندا بكرێت و پێویستیشه هه‌مواربكرێته‌وه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن هه‌مواربكرێته‌وه؟'.