وەزیری پەروەردە فەرمانی لەسەر کار لابردنی مامۆستایەک دەردەکات

ئەمشەو ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە لەسەر كار لادەبەین كە مەنهۆڵی بە قوتابیەكانی پاكردۆتەوە.


ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆستێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند،"سڵاو بەڕێزان، وێنەیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە کە لە قوتابخانەیەک مەنهۆڵ بەقوتابیان پاکدەکرێتەوە" 


وەزیری پەروەردە رایگەیاند،"ئەمە دورە لەهەمو بەهایەک و شێوازێکی ئیداری، پاش بەدواداچون و ڕونبونەوەی بابەتەکە بڕیاردرا کە سبەی کاتژمێر 8ی بەیانی ئەو بەڕێوبەرە لەکار لادەدرێت و پاشان ڕێککاری کارگێڕی پێویست دەگیرێتەبەر".

 
لە  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی چەند خوێندکارێک بڵاوکراونەتەوە مامۆستاککەیان زێرابیان پێ پاکدەکاتەوە.

 


AM:12:15:06/11/2019