لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند بردنەوەیەکی گرنگ و بە نرخی دژی یانەی ئینتەرمیلان بەدەستهێناو توانی یاریەکەی ٣-٢ لێ بباتەوە.
ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی دۆرتمۆند و هەرچەندە تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی لاوتارۆو ڤیسینۆ پێشکەوت، بەڵام لە تایمی دووەم سێ گۆڵی لە لایەن دۆرتمۆندەوە لێ کراو یاریەکەی ٣-٢ دۆڕاند.
سێ گۆڵی دۆرتمۆند یاریزانان، حەکیمی دوو گۆڵ و براندت گۆڵەکەی تری کرد.
دۆرتمۆند بووە خاوەنی ٧ خاڵ و دووەمی گروپی شەشەمەو یانەی ئینتەرمیلان بە ٤ خاڵ سێیەمەو بەرشەلۆنە بە ٨ خاڵ یەکەمە.