پەرلەمانی ئیسرائیل، پێشنیارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاریكاری مرۆیی و دیپلۆماتی كورد له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له پەرله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه "، چیپی هۆتۆڤڵ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، پێشنیارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاریكاری مرۆیی و دیپلۆماتی كورد له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له پەرله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كراوه".
ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل پێشنیاری كردووه، هاریكاری مرۆیی به گه‌لی كورد لە سوریا پێشكه‌ش بكرێت، هەروەها ناتانیاهۆ کوردانی بە خۆڕاگر به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانی سوپای توركیا وه‌سف کراون، ئەو هێرشانەشی بە پاكتاوی ڕه‌گه‌زی کوردەکان لەلایەن سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانه‌كانییەوە ناوبردووە.
جێگری وه‌زیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئه‌مڕۆ ئه‌و پێشیناره‌ی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی له په‌ڕله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
هەروەها وتیشی" ئیسرائیل یارمه‌تی پێشكه‌شی كورده‌كان كردووه به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی دیپلۆماتی و مرۆییەوە، هه‌ستیش به‌و نه‌هامه‌تییه گه‌ورانه کراوە كه به‌سه‌ر كورداندا هاتوە".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل وتوشیه‌تی: “ئیسرائیل به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی له‌وه‌دایه كورد و كه‌مینه‌كانی تر له باكوری سوریا پارێزراو بن، به‌وپێیه‌ی میانڕه‌ون”.