شانەیەکی نهێنی نزیک تورکیا دەستگیرکران
ئامانجیان کوشتنی سەرکردەکانی هەسەدە بووە


یەکینەکانی پاراستنی گەل دەستگیرکردنی شانەیەکی نهێنی راگەیاند، کە ئامانجیان کوشتنی سەرکردەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بووە، یەپەگە رایدەگەیەنێت کە ئەو شانە نووستووە نزیکی تورکیان.


لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، یەپەگە رایگەیاندووە" پاش چاودێری و لێکۆڵینەوەی ورد تونراوە بەرپرسی شانە نوستوەکە کە ناوی (ئیسماعیل زەعیم)ە دەستگیربکرێت، ئەو کەسە لەگەڵ برایەکی بە ناوی (محەمەد زەعیم) پەیوەندی هەبوە و پیلانیان داناوە سەرکردەکانی هەسەدە تیرۆربکەن".


یەپەگە ئەوەش دەخاتەڕوو، (محەمەد زەعیم) سەرکردەی یەکێک لە گروپە جیهادیە توندڕەوەکانە و، لە رابردودا سووکایەتی بە تەرمی کچە شەڕڤانێکی یەپەژە کردوە.


یەپەگە ئاشکرایی دەکات، سوپای تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانیان چەندین شانەی نوستویان لە رۆژئاڤا دروستکردوە، کە کاریان بڵاوکردنەوەی پشێوی و تێکدانی ئاسایش بوە لە نێوان خەڵکدا بە تایبەت لەکاتی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا ولە پێشیشیانەوە کووشتنی سەرکردەکانی هەسەدە.


PM:10:59:07/11/2019