پۆمپیۆ: لە هاوکاریکردنی هەسەدە بەردەوام دەبین

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، لە هاوکاریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوام دەبن.

پۆمپیۆ لە رێڕوڕەسمی 30هەمین ساڵیادی رووخانی دیواری بەرلین رایگەیاند، دەبێ چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بدۆزینەوە و لە هاوکاریکردنی هەسەدەش بەردەوام دەبین.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا راشیگەیاند، ئەمەریکا بڕیارێکی ستراتیژیی بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش داناوە.

لەبارەی دۆخی عێراقیش، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، خەڵکی عێراق دەیانەوێت عێراق، عێراقیی بێت نەک ئێرانی.


PM:02:09:08/11/2019