رۆدریگۆ بووە باشترینی هەفتە



رۆدریگۆی بەرازیلی و یاریزانی لاوی یانەی ریاڵ مەدرید، بووە باشترین یاریزانی هەفتەی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

ئەمڕۆ پاش دەنگدان لە سەر چوار یاریزانی پاڵێوراو کە بریتی بوون لە ئەشرەف حەکیمی و  رۆدریگۆو ناڤاس و مین سۆن، بە زۆرترین دەنگ رۆدریگۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید خەڵاتی باشترینی پێدراو بەسەر هەموان سەرکەوت.
رۆدریگۆ لە ٩٠ خولەک یاریکردن دژی یانەی گالاتە سەرای تورکی توانی سێ گۆڵ بکات و دوو گۆڵیشی درووستکرد.
 


PM:05:20:08/11/2019