زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه لەقامیشلۆ ڕوویدا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌یەک له ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی شاری قامشلۆ روویاندا و زیانی زۆری هەبووە.
له سێ ناوچه‌ی جیاوازی شاری قامشلۆ سێ تەقینەوە روویاندا یه‌كێكیان له شه‌قامی سه‌به‌ع به‌حراتی چوارگۆشه‌ی ئه‌منی ئه‌و شاره بوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌رسێ ته‌قینه‌وه‌كان له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراون و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان تێدا شه‌هید و بریندار بوونه.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان، هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كاندا رانه‌گه‌یاندووه و ئاماری راسته‌قینه‌ی زیانه‌كانیش نه‌زانراوه.
PM:04:40:11/11/2019