ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش کاروانێکی نوێی كەلوپەلی سەربازیی له رێگه‌ی شاری قامیشلۆوه گه‌یانده رۆژئاوای كوردستان.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردووە و بارهەڵگرەکانیش کەلوپەلی سەربازییان هەڵگرتبوو".
سەرچاوەکە وتیشی" كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له نزیك شاری قامیشلۆ بینراوه و چووە بۆ رۆژئاوای کوردستان".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا، جارێكی تر هێزه‌كانی ئه‌مریكا گه‌ڕانه‌وه ئه‌و وڵاته و چه‌ندین بنكه‌یان له‌و وڵاته دروست كردووه.
هەروەها سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به‌ڵام سوپای توركیا‌و ئۆپۆزسیۆنه هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره، به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده، به‌ڵام زۆرینه‌ی هێرشه‌كانیان تێكشكێندراوه.